کایۆس

ماڵپەڕێک بۆ نووسین و مێعماری

کایۆس

ماڵپەڕێک بۆ نووسین و مێعماری

مێعماری هەورامان و سەقامگیری فراکتاڵ (بەشی یەکەم)

لە زمانی کوردیدا دوو وشەی نیشتمان و نیشتەجێ بوون هاورەگەزن ، واتە نیشتمان ئەو شوێنەیە کە تێێدا نیشتەجێ ئەبیت و سەقام ئەگریت، سەقام گرتن لە جیهانێکدا کە مێرلۆپۆنتی پێی وایە بە بێ هیچ لایەنێکی ناوبژیکەر خۆی بە تۆ ئەنوێنێت. نیشتمان بێگومان هەر ئەو وەڵاتەشە کە ئەتوانی تێیدا بژیت و سەقام بگریت بەڵام هەموو وەڵاتێک ناتوانێت نیشتمانی تۆ بێت. مێعماری ناسیاسی مێعمارییەکە جیهانی مرۆڤ بە بێ دەست تێوەردانی هیچ لایەنێکی سێهەم لە شوێنێکی تایبەتدا کۆ دەکاتەوە. 

مێعماری هەورامان و سەقامگیری فراکتاڵ

مێعماری هەورامان مێعمارییەکی ناسیاسییە. لە دەرەوەی دەسەڵاتی سیستم و سامانێکی کۆنتڕۆڵی ماتماتیکی و هیندسی تایبەتە. نیشتەجێ بوونە لە دەرەوەی قەبارەیەکی هیندسی دیاریکراو. هیندسە دەست نیشانکەرە. لە سەر بنەمای دیاریکردن و پێشبینی دامەزراوە. هێندسە شوێن و فەزا تا ئەو ئاستە دائەبەزێنێت کە لە چوارچێوەی قەبارەو فۆڕم و فوڕمولێکی دیاریکراو سەقام بگرێت. داهاتوو لە هێندسەدا تا ئەو کات جێگای متمانەیە کە هەر ئێستا و لێرەدا دیاری کرابێت. هێندسەی مێعماری لە بنەڕەت دا کردەیەکی سیاسییە چون حەز ئەکات دیاری بکات کام هێڵ لە کوێدا کۆتایی پێدێت یان قەبارەی کام رووبەر و بارستا چەندە. هێندسە بەردەوام خەریکی دابەزاندنی هەموو چۆنایەتییەکانە تا ئاستی چەندایەتی. هێندسەی مێعماری ئاگادارە کە ئێمە پێویستمان بە چ رادەیەک لە رووبەرە بۆ خواردن ، بۆ خەوتن و بۆ رابواردن بەڵام چۆنایەتی ژیان نادەستنیشان کراوە .مێعماری هەورامان مێعمارییەکی دژە هیندسەیە بۆیە ناسیاسییە .پەیوەستە بە فۆڕمی سروشت و زەوییەوە بۆیە ئەڵێین هێندسەی مێعماری هەورامان تۆپۆلۆژیکە.ئاستی هەموو هێڵێک، قەبارەی هەموو رووبەرێک و سەقامگیری هەر بارستایەک لە ئاست رەفتار و هەڵس و کەوتی ژیانی رۆژانەی مرۆڤ دایە. هێندسە لە مێعماری هەوراماندا پێشبینی ناکات، بەڵکوو روو ئەدات.شاخێک یان درەختێک ئەتوانێت هێندسەی کۆڵانێک راچڵەکێنێت و تێک بدات.

نیشتەجێ بوون سەقامگرتنە لە شوێندا، شوێن قەبارەیەکی دیاریکراوە لە فەزا و فەزایش خۆی لە خۆی دا بەردەوام نا ئۆقلیدۆسییە. کاتێک شوێن بە پێی قەبارەیەکی هێندسی لە فەزا جیا ئەکرێتەوە ئەو کات مێعماری، مێعماری دەسەڵاتە ( دەوڵەت( وەک بەرهەم هێنەری رەفتاری سیاسی) ، کۆمەڵگا( وەک بەرهەم هێنەری رەفتاری کۆمەڵایەتی) ، مێعمار و .... هتد.) بە پێچەوانەوە کاتێک هێندسەی شوێن بە پێی چۆنایەتی ژیان لە فەزا جیا کرابێتەوە یان بە وتەیەکی دیکە، شوێن، فۆڕمی فەزا بێت لە سەر بنەمای هێندسەی ژیان ، ئەو کات مێعماری ، مێعماری خۆڕسک و خۆماڵی و خەڵکە. لێرەوە مێعماری بەرەو نافۆڕم ئەڕوات. هێندسە، هێندسەی فراکتاڵەو روودان و رێکەوت بنەمای هێندسەی مێعمارییە.

لە زمانی کوردیدا دوو وشەی نیشتمان و نیشتەجێ بوون هاورەگەزن ، واتە نیشتمان ئەو شوێنەیە کە تێێدا نیشتەجێ ئەبیت و سەقام ئەگریت، سەقام گرتن لە جیهانێکدا کە مێرلۆپۆنتی پێی وایە بە بێ هیچ لایەنێکی ناوبژیکەر خۆی بە تۆ ئەنوێنێت. نیشتمان بێگومان هەر ئەو وەڵاتەشە کە ئەتوانی تێیدا بژیت و سەقام بگریت بەڵام هەموو وەڵاتێک ناتوانێت نیشتمانی تۆ بێت. مێعماری ناسیاسی مێعمارییەکە جیهانی مرۆڤ بە بێ دەست تێوەردانی هیچ لایەنێکی سێهەم لە شوێنێکی تایبەتدا کۆ دەکاتەوە. مێعمارییەکە بە بێ ئەوەی لایەنەکانی بەرز و نزمی چیانەیەتی و سیاسەت و ئایدۆلۆژی ، تێکسچێرەکەی بە دەستەو تاقمی جۆراوجۆری وەک گەڕەکی سەرو، گەڕەکی خوارو یان قەراخ شار و ناوەڕاست شار دابەش کات. مێعماری ناسیاسی بە پشتیوانی هێندسەی نافۆڕم و کاتی و فراکتاڵەوە هەوڵ بۆ سڕینەوەی ئەم دوالێزمە زاڵەی سەردەم ئەدات.

مێعماری دەسەڵات هەوڵ ئەدات لە رێی پێناسەکانەوە( منارەو بورج و مۆنۆمێنت) خۆی بنوێنێ ( کلێسەو مزگەوت و تەلاری حکوومی و .....) . پێناسەکان هێڵی ئاسۆ و ئاسمان ئەبڕن. بەرژەوەند و دیمەنی بەرچاوی دانیشتووان داگیر ئەکەن هەندێ جار نیشانەیەکن بۆ خۆ دۆزینەوە. لێرەوە مرۆڤ پێگەی خۆی پەیوەست ئەکات بە پێناسەیەکی تایبەتەوە ئەو شتەی کە لە شاری ئیسلامی و سەدەکانی ناوەڕاست ئورووپادا باو و بەرچاوە. مێعماری هەورامان مێعمارییەکی ناسیاسییە چونکە هیچ پێناسەیەکی دەسەڵات خۆی تێدا جێگیر ناکات. شوناس و پێگەی جوغرافیایی هیچ کام لە دانیشتوانی پەیوەست نیە بە پێناسەیەکی دەسەڵات داری مێعمارییەوە. هێلی ئاسۆ و ئاسمانی ئاوەدانییەک لە هورامان تەنها سرووشتە. چیهانی مێرلۆپۆنتی تەنها دیمەن و بەرژەوەندی بەرچاوی مرۆڤی هەورامانە.

ئاوەدانی بە هەر سێ دەرکەوتەی خۆیەوە واتە شار و شارۆچکەو گوندەوە هەلی دیدار و دیتنمان بۆ ئەرەخسێنن. دیدار سەرەکیترین بنەمای پێکهاتەی ئاوەدانییە. شوێن بەر لە هەر شتێک توانستی بینین و بیندرانمان بۆ فەراهەم ئەکات. لەم قۆناغەدا هیچ هەڵسەنگاندنێک لە ئارادا نیە. شوێن تەنها دەرفەتێکە بۆ بەرەو  روو بوونەوە لەگەڵ جیهانی مێرلۆپۆنتی . شوێن دیاردەکانمان بۆ کۆ ئەکاتەوە کە لەگەڵیاندا وەک بەشێک لە ئەوان نە لەدەرەوەی ئەوان، کۆ ببینەوە.

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد