من لێرەم
لە پەراوێزی خۆم و ئاوێنەو
کراسێکی رێ رێ
کە هیچ رێگایەک تیایدا لا نادات
ئەتوانن بمپشکنن
خۆم لە هیچ کوێیەکمدا نیم
لە بیرم نایەت
هیچ نیشتمانێکم بە دیواردا کوتابێت
من لێرەم
لەگەڵ سێبەرەکەم
... پاڵ بە پاڵی تەنیاییەکی نزمەوە
وشک و بێ زەردەخەنە
بە روانینێکەوە ، پاسپۆڕتی
سەریشم کە لە وێنەکەمدا ئێستا دیوارە
بۆ فیشەکی خەلاس لە گیرفانمدایە
تکایە تکایە دەسڕێژم لێ بکەن