کایۆس

ماڵپەڕێک بۆ نووسین و مێعماری

کایۆس

ماڵپەڕێک بۆ نووسین و مێعماری

...

هەموو شتێک لەسەر جێی خویەتی
جیهان و خوا
مرۆڤ
یاسا
شەقام بۆ بینین و بۆ بیندران
ئێوارانی رابواردن و پیاسە و پێکەنین
کۆڵان
دەرگایەک بڕیارە قەت کلیلەکانی ون نەکەم
کورسی و قاوە و دایک بۆ من
ژورێک بۆ ویرجینیا وۆڵف
...
حوبابێکی شیشەیی بۆ سیلویا پلات
کات ژمێرێک
درۆش بکا گرنگ نیە
هەواڵ و رۆژنامە و مانشێت
خەڵک و دیکتاتۆر و زلهێز
بۆ شەو نشینی درەنگان
هەموو شتێک لەسەر جێی خویەتی
تا پیاوێک بێ کێشە و بە ئەرخەیان
سەر بخاته نێو باوەشی و
بە تاریکی
تێر تێر بۆ نیشتمانەکەی بگری

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد