کایۆس

ماڵپەڕێک بۆ نووسین و مێعماری

کایۆس

ماڵپەڕێک بۆ نووسین و مێعماری

...

پێویستم بە هانەسەیەکی قووڵترە
ئەچمە بانیژە
لە پشت هەموو پەردە و پەنجەرەکانی شارەوە
ئەبێ نیوەی کەسێک هەبێ کە نایناسم
دەستم ئەخەمە پشت سەرم و
هێندە خۆم ئەکێشمەوە
تا مانگ ئەچێتە ناو گیرفانی کراسەکەم
ئەمجار بە خەیاڵێکی ئاسوودە
دێمە ژوور و
پەردەیەکی سپی
بە سەر ئەم هەموو شەوگارەدا ئەکێشم.

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد