جلەکانم بەر ئاو داوە
جارێکی تر لە بیرم چوو
گیرفانەکانیان بەتاڵ کەم
دیسان فازڵاو
پڕ ئەبێ لە تووتن و
شێعر و
لەت و پەتی زەردەخەنە درۆزنەکانی تۆ
حەتمەن سبەی
دەمەو زوقم و سەهٶڵ بەندان
لە کونە دەربیجەیەکی زێرابی شارەوە
... هەڵماوی خوێن و
رێ ڕێی خەتی کراسەکەم دێنەوە دەر
کێ چووزانێ
لە سووچێکی ئەم دنیایە
پیاوێکی شپرزەی رووت و قووت
بەدەم گریانەوە
تاقەتی ئاوێنەی نیەو
سەری خۆی پێدا ئەماڵێ