کایۆس

ماڵپەڕێک بۆ نووسین و مێعماری

کایۆس

ماڵپەڕێک بۆ نووسین و مێعماری

...

بە هەڵپە هەڵپ
سێبەرەکانم لە دیواری ئەم کوچانەو
هەناسەکانم لە هەوا ئەسڕمەوە
هەمیشە کەسێک هەیە شوێنێک ئەپشکنێ
تازە بێتوو
لەم هەموو دەرگاو دیوار و قوفڵە تێپەڕم
هێشتا ئەبێ
بە دەم دووکەڵی شپرزەی سیگار و
چایەکی تاڵەوە
لە فرمێسکە لێڵەکانما
نەهەنگێکی لە قووڕ چەقیو
سەگەردان بێ

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد