کایۆس

ماڵپەڕێک بۆ نووسین و مێعماری

کایۆس

ماڵپەڕێک بۆ نووسین و مێعماری

...

بە پیلکانەکاندا هەڵئەگڕێم
تا سەر بان لەخۆم تەنها پیاوێکم لە بیرە
لە جلەکانما کەمەو
لە سەر کاناپەکەی
لە خوێن و خەبەر و دنیادا بە جێ ماوە
مناڵیم نەبێ
ئاسمان ئەوەندە دەریایەکی بێبن بوو
تەنها ماسی پەردەکانی ماڵی ئێمەی تیا وشک ئەبوو
تا سەر بان ئەزانم
زەوی هێند خێراتر نابێ
...
ئەم هەموو ئازارە جێ بێڵێ
چەن پیلکانە بەرەوخوارتر
مناڵیم خەریکە قەیتانەکانی ئەبەستێ
حەتمەن حوشە پڕە لە دایکم و
حەیرانێک قەت تەواو نابێ
خوایە شوکرت کە سێو هەیە
ئەگینا من چ چارێکی دیکەم ئەبوو
بۆوەی کۆڵان پڕ کەم
لە مێشکێکی تەقیوی پڕ
لە رێگاو ئەسپ و مانگەشەو

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد