بە شەوا دێن
وەک ڕەوە پەیکەرێکی بێ ڕۆح
لە سەر گردو تەپۆڵکەو کێوەکانەوە دێن
شەمچەیەک دائەگیرسێنن
ورد ئەگەڕێن
پەنجەرە بە پەنجەرە
یەکەیەکە ئەستێرەکان ئەچننەوەو
مانگەشەوێکی چڵکنی کاغەزی بە جێ ئێڵن.